AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٥ ١٤:٣٩

ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی رایگەیاند:

ئەمریکا تێلاڤیڤی لە ئەگەری ڕێكکەوتن لەگەڵ ئێران ئاگادار کردەوە

ئەمریکا تێلاڤیڤی لە ئەگەری ڕێكکەوتن لەگەڵ ئێران ئاگادار کردەوە

ماڵپەڕێکی عبری زمان لە ڕاپۆرتێکدا وتوویە کە ئەمریکا هاوپەیمانی زایۆنیی خۆیی لە تێلاڤیڤی لە ئەگەری ڕێكکەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ئاگادار کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئیسرائیلی واللا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە واشنتۆن بە هاوتاکانی خۆی لە تێلاڤیڤ سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئاگاداریی داوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی کۆشکی سپی هاوپەیمانی خۆیی لە تێلاڤ سەبارەت بە ڕێککەوتنێک کە لەسەر ڕاگیرانی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لە باتی کەم کردنەوەی هەندێک لە گەمارۆکانە، ئاگادار کردووەتەوە و ڕۆژی دووشەممە هەندێک لە بەرپرسانی باڵای تێلاڤیڤیش ئاگاداری لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لەلایەن ئەمریکایان پشت ڕاست کردووەتەوە.

واللا لە هەمان کاتیشدا لە ڕاپۆرتەکەدا زیادی کردووە کە ئێران وردەکارییەکانی ڕێكکەوتنی پێشنیار کراو لەلایەن ئەمریکای وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا قبووڵی نەکردووە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە گفتوگۆگانی کۆشکی سپی سەبارەت بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نیشاندەری ڕوانگەی نوێی واشنتۆن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانە و نیشانی دەدات کە ئەمریکا نیگەرانی پێشکەوتنی ئیرانییەکان لە بواری بەرنامەی ناڤۆکی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوویە.

News ID 45561

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha